بە ئێمە بسپێرە
خاوەن تیمی شارەزاین کە لەم بوارانەدا کار دەکەین ( دیزاینکردن و بەڕێوەبردنی وێبسایت، بەرەوپێشبردنی SEO ، دیزاینی لۆگۆ و هەموو کارێکی گرافیکی ، ئیدیتکردن و تێکەڵکردنی وێنە و ڤیدیۆ. لەگەڵ هەردی ئەیجنسی، خەونەکانت بکە بە ڕاستی.
لەم بوارانەدا کار دەکەین:
- دروستکردن و بەڕێوەبردنی وێبسایت
- باشتر کردنی خێرایی و SEO
- دروستکردنی لۆگۆ و هەموو کارێکی گرافیکی
- ئیدیتکردن و گۆڕانکاری لە وێنەدا
- ئیدیتکردنی ڤیدیۆ و دروستکردنی ڕێکلام
وێبسایت
- بەڕێوەبردنی وێبسایت
- دیزاینی وێبسایت
- وۆرد پرێس
- بەهێزکردنی پارێزراوێتی
- بەهێزکردنی SEO
- هۆست و دۆمەین
- هتد
وێنە و ڤیدیۆ
- ڕاستکردنەوەی ڕەنگ
- ڕەنگ تێکەڵکردن
- تێکەڵکردنی وێنە
- ڤیدیۆی ڕیکلامی
- ئینترۆ و ئاوترۆ
- ئەلبومە وێنە
- هتد
مێنیو بۆ رێستۆرانت
دیزاینێکی جوان و گونجاو بۆ مێنیوی ڕیستۆرانتەکەت وەک کلیل وایە بۆ ڕێستۆرانتەکەت و دەستکەوتنی قازانجێکی زیاتر، وە توڵێکە بۆ گەرمکردنی بازاڕت. تیمی تایبەتمان بە دیزاین بەجۆرێک دیزاینی مێنیوەکەت دەکەن سەرنجی سەردانکەران ڕابکێشێت و بە ئاسانترین شێوە لە خواردن و پێکهاتەی خواردنەکان تێبگەن بەمەش وادەکات سەردانکەران بگەڕینەوە دوای یەکەم سەردانیان بۆ ڕیستۆرانتەکەت.
Logo Design for restaurant
هەبوونی لۆگۆیەکی جوان دیزاینکراو گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی براندی ڕیستۆرانتەکەت و ئاشناکردنی بزنسەکەت بە خەڵکی. دەبێت لۆگۆ و ڕەنگ و مانای لۆگۆی ڕیستۆرانتەکەت لەگەڵ جەو و ژینگە و ناوی ڕێستۆرانتەکەت یەک بگرێتەوە و تەواوکەری یەکتر بن.
وێبسایت بۆ کاری پزیشکی
وەک ڕونە کە خەڵکی ببینێت شوێنی کارەکەت وێبسایتی نیە یان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نەتوانن پەیوەندیتان پێوە بکات، بزنسەکەت سیقە پێکراو نابێت. هەبوونی وێبسایتێک بۆ بزنسەکەت کاریگەریەکی ئیجگار زۆری ئەبێ لە زیادکردنی سەردانکەران و ڕۆڵێکی باش ئەگێرێت لە بواری مارکێتینگدا .
دیزاینی فلایەر بۆ دەلاک
فلایەر یەکێکە لە ڕێگە لیزان و کاریگەرەکانی مارکێتینگ بۆ بەرزکردنەوەی پلە و بازاڕ گەرمکردنی بزنسەکەت...
کە بڕیارت دا لەگەڵمان وێبسایتەکەت دروستبکەیت، ڕاستەوخۆ تیمەکەمان پەیوەندیت پێوە دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وێبسایتەکەت و تێگەشتن لە بزنسەکەت بۆئەوەی بە جوانترین شێوە وێبسایتەکەت بۆ دیزاین بکەین.
تیمی تایبەت بە دیزاین دەست دەکەن بە دیزاینی وێبسایتەکەت و هەموو توانا و شارەزای خۆیان دەخەنە کار بۆ ئەوەی بە جوانترین شێواز ئەو وێبسایتەت بۆ دیزاین بکەن کە خۆت دەتەوێت بە وێنە و تێکستی گونجاو بە کارەکەتەوە.
کە وێبسایتەکەت دیزاینکرا، وێبسایتەکەت بۆ دەنێرین تا بە وردی پشکنینی بۆ بکەیت و هەر گۆڕانکاریەکت بوێت بۆت بکەین. لەم قۆناغەدا، تیمی تایبەت بە SEO پشکنین بۆ خێرای و SEO ی وێبسایتەکەت دەکەن تا دڵنیا ببنەوە هیچ هەڵەیەکی تەکنینی تیدا نیە.
وێبسایتەکەت ئامادەیە بۆ بەکارهێنەرەکان و ئەتوانن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سەردانی وێبسایتەکەت بکەن. وە تا چەند ڕۆژێکیش تیمەکانمان بە بەردەوامی لە پشکنینی وێبسایتەکەتدان تا دڵنیا ببنەوە هیچ کێشەیەکی نیە لەسەر ئینتەرنیت.