دیزاینی بزنس کارتی تەکنۆلۆجی

بۆچی بزنس کارت گرنگە؟
بزنس کارت گرنگییەکی زۆری هەیە و جێگرەوەی نییە، هەموو خاوەن بزنسەکان پێویستییەکی زۆریان پێیەتی بۆ بەرەوپێش بردن و گەورە کردنی بزنسەکەیان.
گرنگی بزنس کارت لەوەدایە کە زانیارییە گرنگەکانی بزنسەکەت لەخۆ دەگرێت وەك ژمارە مۆبایل و ئیمەیڵ و وێبسایت و ناونیشان و هەروەها ناو و لۆگۆی بزنسەکەت، وە قەبارەیەکی بچوك داگیردەکات ئەمەش وا دەکات مشتەرییەکان زۆر بە ئاسانی هەموو ئەو زانیارییە گرنگانەی بزنسەکەی تۆ لای خۆیان هەڵبگرن و بۆ هەر کارێك لە داهاتوودا بە ئاسانی بگەڕێنەوە بۆلات و پەیوەندیت پێوەبکەن.
زیاتر لەمانەش، گرنگە کە بزنس کارت دیزاینێکی جوان و سەرنج ڕاکێشی هەبێت و وابکات لە مشتەری کە لەناو چەند بزنسێکدا بزنسەکەی تۆ هەڵبژێرێت و پەیوەندیت پێوە بکات.
بۆچی تۆ پێویستت بە بزنس کارت دەبێت؟
دروستکردنی بزنسکارت هیشتا گرنگی خۆی هەیە لە جیهاندا. ڕاستە لە ئێستادا تۆڕە کۆماڵایەتیەلان و وێبسایتەکان زیاتر بەرچاو دەکەون و هەموو کەس ئاسانتر دەیان بینێت، بەڵام چەندین خەڵک دوورە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەلان و ئینتەرنێت یان کەم بەکاری دەهێنن.
جگە لەوەش پیشاندانی بزنسەکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە تەنها ڕەنگە وەك هەر بزنسێکی تر بە بەرچاوی بینەردا تێپەڕێت و گرنگی پێنەدات، بەڵام پێدانی بزنس کارتێك زیاتر کاریگەر دەبێت و مشتەری ڕادەکێشێت.
وەك پێشتریش ئاماژەمان پێدا ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵ و ناونیشان بە ئاسانی لەبیردەچنەوە، بەڵام بزنس کارت هەموو ئەمانە لەخۆدەگرێت و دەیانپارێزێت لای مشتەرییەکانت.

بۆچی لەگەڵ ئێمە کار بکەیت؟
- شارەزای زیاتر لە ٧ ساڵ لەم بوارانەدا
- خێرا تەواوکردنی پرۆجێکتەکان
- خاوەن تیمی شارەزاین لە بوارە جیاکاندا
- پێداچونەوەی بێ کۆتا تا بە دەڵت دەبێ
- گەڕانەوەی پارەکەت ئەگەر بە دڵت نەبوو
- گفتوگۆکردنێکی هاوڕێیانە
چۆن خزمەت دەکرێیت؟
- دیزاینێکی پرۆفیشناڵ و ناوازە
- فول کوالیتی
- QR کۆد بە بێ بەرامبەر
- سۆرس فایلەکانت بۆ دەنێرین
- هەر گۆڕانکاریەک لە هەر کاتێکدا
- تەواوکردنی کارەکەت لا کاتی خۆیدا
خزمەتگوزایەکان
- دیزاینکردن و بەڕێوەبردنی وێبسایت
- وۆردپرێس
- بەرزکردنەوەی SEO
- گرافیک دیزاین
- لۆگۆ دیزاین
- دیزاینی UI / UX
- ئیدیتەکان
- ئیدیتکردن و ڕیکلامی ڤیدیۆی