دیزاینی فلایەر بۆ دەلاکی

flyer | leaflet | graphic design | print design | hardi agency | hardiagency

گرنگی هەبوونی فلایەر بۆ دەلاکی

هەبوونی دیزاینێکی پرۆفیشناڵ بۆ کاری دەلاکیەکەت کاریگەریەکی بێ پایانی هەیە بۆ ئەو کەسانەی یەکەم جار بەرچاویان دەکەوێت، وە ڕونیشە یەکەم بەرکەوتنی خەڵکی بە بزنسەکەت، گرنگترین شتێکە پێویستە بایەخی پێ بدرێت بەتایبەت بۆ ئەو بزنسانەی تازە دەستیان بە کار کردووە. جیاوازتر لە پۆست و ڕیکلامەکانی ئۆنلایک کە زۆر جار بینەرەکان تێی دەپەڕینن بەبێ خوێندنەوەی تەنها وشەیەکیش، فلایەر بینەرەکان ناچار دەکات بۆ خوێندنەوەی زانیاریەکان لەسەر بزنسەکەت یان لانی کەم ئاشنا ئەبن بە ناوی بزنسەکەت ئەگەر تەواوی زانیاریەکانیش نەخوێننەوە.

دیزاینێکی ناوازە بۆ دەلاکی

کاتێک دەست دەکەیت بە کردنەوەی بزنسێکی بچوکی وەک دەلاکی و ڕیستۆرانت و غەسل ...هتد، دیزاینکردن و پرینتکردنی فلایەر ڕەنگە یەکەم شتێک بێت پێویست بێت بیکەی. هەرچەندە لە ژیانی ڕۆژانەی ئێستاماندا زۆر جار ئەوە دەوترێت کە بە بازاڕکردنی بزنسەکان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بازاڕی فلایەر و بزنسکارت و ئەو جۆرە دیزاینە پرینتکراوانە شکاوە، بەڵام لە راستیدا هەندێ لە توێژینەوەکان ئەوە پیشان ئەدەن کە دیزاینە پرینتکراوەکانی وەک فلایەر و برۆشەر..هتد یەکێکە لە ڕێگا گرنگەکەنی زیادکردنی مشتەری بۆ بزنسەکت. هەندێ لە توێژینەوەکان ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە بە ملیاران فلایەر و برۆشەر پرینت دەکرێت ساڵانە لە وڵاتێکی وەک بەریتانیادا.

هۆکارەکان بۆ بەکارهێنانی فلایەر

هەبوونی فلایەر یەکێکە لە هەرە ڕیگا سەرکەوتوەکانی بە بازاڕکردنی بزنسەکەت بە تایبەت بۆ بەرزکردنەوە و بەرچاو خستنی بزنسەکەت بۆ ئەوکەسانەی کە دەربارەی بزنسەکەت شارەزانین. تەنانەت بە بەهێزبوونی و گەورەبونی دیجیتاڵ مارکێتین، گرنگی فلایەر هێشتا وەک خۆی ماوە و باشترین ڕێگایەکە کە ڕاستەوخۆ وا لە خەڵکی بکات زانیاریەکان دەربارەی بزنسەکەت بزانێت. 

توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بڵاوکردنەوە و ڕیکلامکردنی بزنسەکەت لە ڕێگەی فلایەر و لفلێتەوە نرخێکی کەمتری تێ دەچێت بە بەراورد بە ڕیکلامە کەناڵیەکان و سپۆنسەر و جۆرەکانیتری ڕیکلام وە کاریگەریەکی زیاتریشی هەیە بۆ ئەوەی بینەری فلایەرەکان ببن بە موشتەری هەمیشەیت.

بۆ بەدەست هێنانی جوانترین و گونجاوترین نرخ بۆ دیزاینی فلایەرەکەت، پەیوەندیمان پێوە بکەن.

flyer | leaflet | graphic design | print design | hardi agency | hardiagency
pharmaceutical logo | pharmacy | medical | medicine | Hardi agency | logo | hardi agency

بۆچی لەگەڵ ئێمە کار بکەیت؟

  • شارەزای زیاتر لە ٧ ساڵ لەم بوارانەدا
  • خێرا تەواوکردنی پرۆجێکتەکان
  • خاوەن تیمی شارەزاین لە بوارە جیاکاندا
  • پێداچونەوەی بێ کۆتا تا بە دەڵت دەبێ
  • گەڕانەوەی پارەکەت ئەگەر بە دڵت نەبوو
  • گفتوگۆکردنێکی هاوڕێیانە

چۆن خزمەت دەکرێیت؟

  • دیزاینێکی پرۆفیشناڵ و ناوازە
  • فول کوالیتی
  • QR کۆد بە بێ بەرامبەر
  • سۆرس فایلەکانت بۆ دەنێرین
  • هەر گۆڕانکاریەک لە هەر کاتێکدا
  • تەواوکردنی کارەکەت لا کاتی خۆیدا

کارە هاوشێوەکان

Digital Business Cards
Restaurant Menu
Business card for photography