دیزاینی وێبسایت بۆ کاری پزیشکی

Website | Hardi agency | Medical
Website | Hardi agency | Medical

بۆچی سەنتەری پزیشکیەکەت پێویستی بە وێبسایتە ؟

وەک ڕونە کە خەڵکی ببینێت شوێنی کارەکەت وێبسایتی نیە یان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نەتوانن پەیوەندیتان پێوە بکات، بزنسەکەت سیقە پێکراو نابێت. هەبوونی وێبسایتێک بۆ بزنسەکەت کاریگەریەکی ئیجگار زۆری ئەبێ لە زیادکردنی سەردانکەران و ڕۆڵێکی باش ئەگێرێت لە بواری مارکێتینگدا .

ئەگەر سەنتەری پزیشکیەکەت لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ڕۆڵێکی باش نەگێڕیت، ئەوا بە دڵنیاییەوە کاریگەری خراپی لەسەر شوێنی کارەکەیشت ئەبێت.

زۆرێک لە خاوەن کارەکان وا بیر دەکەنەوە هەبوونی وێبسایت تەنها هەبوونی چەناڵیکیترە بۆ دەستکەوتنی پارەیەکی زیاتر، بەڵام باشترە بەو جۆرە بیر بکەینەوە کە ئاسانکاریەکی زۆر ئەکەیت بۆ مشتەریەکانت.

چەند هۆکارێک بۆ گرنگی هەبوونی وێبسایت بۆ بزنسەکەت

لە ژیانی ئەمڕۆماندا زۆرینەی خەڵک وا بیر دەکاتەوە کە زۆربەی بزنسەکان وبسایتیان هەیە و لە ڕێگەی سێرچی گۆگلەوە هەوڵ ئەدەن شوێنی بزنسەکەت ، کاتی کارکردن و هەموو زانیاریەکانیان دەست بکەوێت. ئەگەر وێبسایتێکت نەبێ تا ئەو ئاسانکاریە بۆ خەڵکی بکات ئەوە دەبیت لە ڕێگەی کەسی سێیەمەوە ئەو زانیاریانەیان دەست بکەوێت، وە ڕەنگە زانیاری هەڵەیان پێ بدرێت یان ناونیشانی بزنسیتریان پێ بدرێت کە هەمان کاری تۆ دەکەن.

لە ئێستادا %٨٠ ی خەڵکی سەرەتا لە ڕێگەی وێبسایتەکانەوە سەیری ئایتم و پێداویستیەکان ئەکەن پێش ئەوەی بڕیار بدەن بێن بۆ شوێنی کارەکەت و شت و مەکەکانت بکڕن، کەواتە هەبوونی وێبسایت بۆ بزنسەکەت کاریگەریەکی زۆری ئەبێت لەسەر فرۆشتن و قەرەباڵەخکردنی بازاڕت.

بۆچی لەگەڵ ئێمە کار بکەیت؟

  • شارەزای زیاتر لە ٧ ساڵ لەم بوارانەدا
  • خێرا تەواوکردنی پرۆجێکتەکان
  • خاوەن تیمی شارەزاین لە بوارە جیاکاندا
  • پێداچونەوەی بێ کۆتا تا بە دەڵت دەبێ
  • گەڕانەوەی پارەکەت ئەگەر بە دڵت نەبوو
  • گفتوگۆکردنێکی هاوڕێیانە

چۆن خزمەت دەکرێیت؟

  • وێبسایتێکی پرۆفیشناڵ
  • خێرا و پارێزراو
  • SEO یەکی بەرزی هەبێت
  • گونجاوبێت لەسەر هەموو دیڤایسێک
  • هەر گۆڕانکاریەک لە هەر کاتێکدا
  • تەواوکردنی کارەکەت لا کاتی خۆیدا

کارە هاوشێوەکان

Restaurant Website
Website for engineering