دیزاینی مینیو بۆ ڕێستۆرانت

گرنگی دیزاین بۆ مینیوی ڕێستۆرانت
دیزاینی ناوازە بۆ مینیوی ڕێستۆرانت بەشێکی گرنگە لە سەرکەوتن و بەرەوپێش چوونی ڕێستۆرانت.
مشتەری هەر لە یەکەم بینینی دیزاینی مینیوی ڕێستۆرانت پێشوەختە بڕیارێکی لا درووست ئەبێت دەربارەی تام و چێژی خواردنەکان. ئەمەش کارگەری دەروونی لای مشتەری درووست ئەکات، بۆیە گرنگە دیزاینێکی جوانی پێشکەش بکەیت پێش خواردنەکان.
مینیوی ڕێستۆرانت چی پیشان ئەدات؟
پێویستە لەسەر مینیوی ڕێستۆرانت ناو و وێنەی خواردنەکان و نرخەکانیان هەبێت، وە بەشە گرنگەکان جیاکراوەبن وەك خواردن و خواردنەوە و ساردەمەنی و هتد. جگە لەمانەش پێویستە زانیارییەکانی پەیوەندی کردنی لەسەر بێت وەك ژمارە مۆبایل و ناونیشان و وێبسایت و ئیمەیڵ و سۆشیال میدیاکان.
بۆچی دیزاینی جوان بۆ مینیوی ڕێستۆرانت گرنگە؟
دیزاینێکی جوان و گونجاو بۆ مێنیوی ڕیستۆرانتەکەت وەک کلیل وایە بۆ ڕێستۆرانتەکەت و دەستکەوتنی قازانجێکی زیاتر، وە توڵێکە بۆ گەرمکردنی بازاڕت. تیمی تایبەتمان بە دیزاین بەجۆرێک دیزاینی مێنیوەکەت دەکەن سەرنجی سەردانکەران ڕابکێشێت و بە ئاسانترین شێوە لە خواردن و پێکهاتەی خواردنەکان تێبگەن بەمەش وادەکات سەردانکەران بگەڕینەوە دوای یەکەم سەردانیان بۆ ڕیستۆرانتەکەت.
هەروەها مینیو بەشێکی گرنگی براندی ڕێستۆرانتەکەت پێکدێنێت و پێویستە بەشێوەیەکی زۆر تایبەت دیزاین بکرێت و گرنگییەکی زۆری پێبدرێت، وە دەبێت تەواوکەری کۆی دیزاینی ڕێستۆرانت و براندەکەت بێت و هەمان بیرۆکە و ڕەنگ و تەنانەت شێوە ئەندازەیی تێدا بەکاربێت.
کۆمپانیاکەمان و تیمە تایبەتەکەمان بە دیزاین گرنگییەکی زۆر بە بواری براندینگ ئەدەن. هەرگیز دوودڵ مەبە لە پەیوەندی کردن پێمانەوە، ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ بەرەوپێش بردنی بزنسەکەت.

بۆچی لەگەڵ ئێمە کار بکەیت؟
- شارەزای زیاتر لە ٧ ساڵ لەم بوارانەدا
- خێرا تەواوکردنی پرۆجێکتەکان
- خاوەن تیمی شارەزاین لە بوارە جیاکاندا
- پێداچونەوەی بێ کۆتا تا بە دەڵت دەبێ
- گەڕانەوەی پارەکەت ئەگەر بە دڵت نەبوو
- گفتوگۆکردنێکی هاوڕێیانە
چۆن خزمەت دەکرێیت؟
- دیزاینێکی پرۆفیشناڵ و ناوازە
- فول کوالیتی
- QR کۆد بە بێ بەرامبەر
- سۆرس فایلەکانت بۆ دەنێرین
- هەر گۆڕانکاریەک لە هەر کاتێکدا
- تەواوکردنی کارەکەت لا کاتی خۆیدا
خزمەتگوزایەکان
- دیزاینکردن و بەڕێوەبردنی وێبسایت
- وۆردپرێس
- بەرزکردنەوەی SEO
- گرافیک دیزاین
- لۆگۆ دیزاین
- دیزاینی UI / UX
- ئیدیتەکان
- ئیدیتکردن و ڕیکلامی ڤیدیۆی