ئیدیتکردن و تێکەڵکردنی وێنە

manipulated photo| hardiagency | hardi agency | image editing | graphic design | tattoo

سودەکانی وێنە ئیدیتکردن و تێکەڵکردنی وێنە

ئیدیتکردن و گۆڕینی وێنەکان گرنگی خۆیانیان هەیە و وێنەکانت وا لێدەکەن زۆر جوانتر لە ئاسای خۆیان دەربکەن. زۆر جار میکیاج یان جلت کڕیوە تەنها بۆ ئەوەی چەند وێنەیەکی پێوە بگریت، یاخود نەشتەرگەری جوانکاری دەکرێت بۆ جوانترکردنی ئەندامەکانی لەش، بە ئیدیتکردنی وێنەکانت ئەم مەسرەفانەت بۆ دەگەڕیتەوە.

لە ژیانی ڕۆژانەتدا ڕەنگە زۆر جار وێنەی ئیدیتکراوت بینیبێت بەڵام بیرت نەکردبێتەوە ئایا سودی ئەم وێنانە چیە! خزمەتگوزاری وێنە ئیدیتکردن زۆر جار وا لەو کەسە دەکات دەرونیەن دڵخۆشبێت بەهۆی وەرگرتنی فیدباک و کۆمێنت و پێشنیاری پۆزەتیفەوە و ببێتە هۆی لەخۆڕازیبوون.

لە هەمان کاتدا، سودێکیتری ئیدیتکردنی وێنەکان ئەوەیە ئەتوانیت لە خزمەتی بزنسەکەتدا بەکاری بهێنیت بۆ بە بازاڕکردن و ڕازاندنەوەی پۆستەکانت تا کاریگریەکی زیاتر لەسەر ئەو کەسانە هەبێت پۆست و بزنسەکەتیان بەرچاو ئەکەوێت. زۆر جار وێنەت بەرچاو کەوتووە کە زۆر شیاو بووە بۆ پۆست و سپۆنسەری بزنسەکەت بەکاری بهێنیت بەڵام بەهۆی نەگونجاوی رەنگەکان لەگەڵ ڕەنگ و مۆدی بزنسەکەت، یان ئۆرینتەیشنی وێنەکە نەتتوانیە بەکاری بهێنی، بە ئیدیتکردنی وێنەکان و گونجاندنیان، لەم کێشانە بەدوور ئەبیت.

گرنگی تێکەڵ کردنی وێنە

لێرەدا تیشک دەخەینە سەر یەکێک لە سودەکانیتری وێنە تێکەڵکردن و ئیدیتکردنی وێنە، بە تایبەت فۆتۆگرافەرەکان ئەتوانن سودێکی زۆر لەم بوارە ببینن و کەمتر ماندوو ببن لە کاتی گرتنی وێنەکانیان لە کاتێکدا کە ئەتوانن هەندوێک گۆڕانکاری هەیە بە ئاسانی بیکەن لە ڕێگەی سۆفتوێری وێنە گۆڕینەکانەوە و بەمەش ئەنجامێکی باشتر بەدەست ئەهێنن.گۆڕانکاری لە وینەکاندا تەنهە ئەوە نیە وێنەکان بگۆڕدرێن بەڵکو بینەرانی وێنەکەیش دەگۆڕێ و سەرسامیان دەکات.

لیرەدا کۆتای بە باسەکە دەهێنین بەوەی کە ئیدیتکردن و گۆڕانکاری لە وێنەکاندا فاکتەرێکی زۆر گرنگە بۆ وێبسایتی بزنسەکەت، بە تایبەت ئەو وێبسایتانەی کە کڕین و فرۆشتنیان تیا ئەنجام ئەدرێت. بە ڕازاندنەوەی پرۆدەکت و ئایتمەکانی بزنسەکەت، کڕەری بەرهەمەکانت بزنسەکەت زیاد دەکەیت و پەرە بە بزنسەکەت دەدەیت.

ئەگەر بە دوای ئەوەدا دەگەڕێی وێنەکانت تێکەڵبکرێت یان زۆر بە پرۆفیشناڵی و بە وردی ئیدیت بۆ وێنەکانت بکرێت، ئەوە ئێستا لەو شوێنەی کە بەدوایدا دەگەڕای و هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە.

hardiagency | hardi agency | photo editing | graphic design | tattoo

جوانکاریەک بۆ پێست

تیمی تایبەت بە دیزاین و وێنە ئیدیتکردن، شارەزایەکی تەواویان لەو سۆفتوێرانەدا هەیە کە وێنەکان دەگۆڕن وەکAdobe Photoshop, Adobe Illustrator, GIMP, Paint...هتد وەک لەم وێنەیەی خوارەوەدا دەیبینی کە چەن بە وردی کار لەسەر لابردنی پەڵە و زیپکەکانی سەر پێست کراوە بەبێ ئەوەی کە هەست پێ بکرێت ناڕاست و ئیدیتکراوە.

skin reouching photoshop
skin reouching photoshop

بۆچی لەگەڵ ئێمە کار بکەیت؟

  • شارەزای زیاتر لە ٧ ساڵ لەم بوارانەدا
  • خێرا تەواوکردنی پرۆجێکتەکان
  • خاوەن تیمی شارەزاین لە بوارە جیاکاندا
  • پێداچونەوەی بێ کۆتا تا بە دەڵت دەبێ
  • گەڕانەوەی پارەکەت ئەگەر بە دڵت نەبوو
  • گفتوگۆکردنێکی هاوڕێیانە

چۆن خزمەت دەکرێیت؟

  • ئیدیتکردنی وێنەکانت زۆر بە وردی
  • فول کوالیتی
  • داشکاندن بۆ پرۆجێکتی زۆر
  • هەر گۆڕانکاریەک لە هەر کاتێکدا
  • تەواوکردنی کارەکەت لا کاتی خۆیدا

کارە هاوشێوەکان