دیزاینی وێبسایتی ڕێستۆرانت


گرنگی وێبسایت بۆ ڕێستۆرانت
وێبسایت ماڵی سەرەکی ڕێستۆرانتە بە شێوەی ئۆنلاین، ڕێك ئەو شوێنەیە کە مشتەری یەکەم شوێن سەردانی ئەکات پێش هاتنی بۆ ڕێستۆرانتەکە.
وێبسایت وا ئەکات ڕێستۆرانتەکەت بە ئاسانی بدۆزرێتەوە.
وێبسایت و نەخشە Map پێکەوە گرنگییەکی زۆریان هەیە و ڕێگای گەیشتن بە ڕێستۆرانتەکەت ئاسان ئەکەن.
مینیوی ڕێستۆرانتەکەت بەشێوەی ئۆنلاین بەردەست ئەبێت.
بێگومان مینیوی ئۆنلاین گرنگییەکی زۆری هەیە لای مشتەری و وا ئەکات زیاتر سەردانی ڕێستۆرانتەکەت بکاتەوە.
لەڕێگەی ئۆنلاین ئاسانتر داوای خواردن ئەکرێت.
داواکردنی خواردن لە ڕێگەی ئۆنلاین جگە لەوەی کاتی کەمتر پێویستە، داواکارییەکانیش ئاسانتر ڕێکدەخات و بۆ گەیاندنی خواردنیش بۆ دەرەوەی ڕێستۆرانتەکە گرنگییەکی زۆری هەیە.


ئەتوانیت کاتەکانی کردنەوەی ڕێستۆرانتەکەت دیاری بکەیت.
بەم شێوەیە مشتەری باشتر ئاگاداری کاتەکانی کردنەوە و داخستنی ڕێستۆرانتەکەت ئەبێت بە شێوەی ئۆنلاین.
لە هەر گۆڕانکارییەك و نوێ کردنەوەیەك کە بەسەر کاتەکاندا بێت مشتەری ئاگادار ئەبێت.
پیشاندانی وتەی مشتەرییەکان لەسەر ڕێستۆرانتەکەت.
بە شێوەی ئۆنلاین مشتەری ئاسانتر ئەتوانێت وتەی خۆی لەسەر ڕێستۆرانتەکەت بڵێت و ئەم وتانەش پیشانی مشتەرییەکانی تر ئەدرێت. ئەمەش وائەکات مشتەری زیاتر ڕوو لە ڕێستۆرانتەکەت بکەن.
بۆچی لەگەڵ ئێمە کار بکەیت؟
- شارەزای زیاتر لە ٧ ساڵ لەم بوارانەدا
- خێرا تەواوکردنی پرۆجێکتەکان
- خاوەن تیمی شارەزاین لە بوارە جیاکاندا
- پێداچونەوەی بێ کۆتا تا بە دەڵت دەبێ
- گەڕانەوەی پارەکەت ئەگەر بە دڵت نەبوو
- گفتوگۆکردنێکی هاوڕێیانە
چۆن خزمەت دەکرێیت؟
- وێبسایتێکی پرۆفیشناڵ
- خێرا و پارێزراو
- SEO یەکی بەرزی هەبێت
- گونجاوبێت لەسەر هەموو دیڤایسێک
- هەر گۆڕانکاریەک لە هەر کاتێکدا
- تەواوکردنی کارەکەت لا کاتی خۆیدا
خزمەتگوزایەکان
- دیزاینکردن و بەڕێوەبردنی وێبسایت
- وۆردپرێس
- بەرزکردنەوەی SEO
- گرافیک دیزاین
- لۆگۆ دیزاین
- دیزاینی UI / UX
- ئیدیتەکان
- ئیدیتکردن و ڕیکلامی ڤیدیۆی